لەو دانیشتە، سەرەتا خاتوو دکتۆر ئیحراری، بەرپرسی لق، سەبارەت بە دۆخی کۆمەڵایەتی_سیاسیی زاڵ بەسەر ئەو خولە لە چالاکییەکانی جەماعەت و خەسارناسی داوێستاویی لەسەر هێندێ چالاکی و پێویستیی هاوڕێیی و پابەندیی ڕێکخراوەیی تاکە تاکەی ئەندامان قسەی کرد.
لە درێژەدا، داوای یارمەتی بۆ دوو کەس لە ئەندامانی پارێزگای خوراسان کرد کە تووشی لێکەوتوویی ئابووری بوون کە بە دەربڕینی پشتیوانیی ئەندامانی بەشداربوو، پوڵێکی باش بۆ ئەو مەبەستە کۆ کرایەوە.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا، بەڕێز دکتۆر گۆهەرشاد یەکێک لە پڕۆژەکانی سەبارەت بە وەڕێخستنی کاری بچووک کە زوو بە بەهرە دەگەن، بەپێی دۆخی پارێزگا و پێداویستیی خەڵک، شی کردەوە.
لە کۆتاییدا مامۆستا ئاریانژاد باسی لە پێویستیی خۆجێییکردنی چالاکییەکانی جەماعەت و پێداچوونەوە بۆ هێندێک لە شێوازەکان بە مەبەستی کاریگەری و خزمەتی باشتری کولتووری کۆمەڵایەتی کرد و ئامادەبووان سەبارەت بە چەندییەتی و چۆنیەتی ئەوە بۆ خولی شەشەمی چالاکییەکانی جەماعەت وتووێژیان کرد.
ئەو کۆڕە بە پێشکەشکردنی چاپی دووهەمی قوڕئانی پیرۆز لە وەرگێڕانی ئەمینداری گشتیی جەماعەت بە ئەندامان کۆتایی پێ هات.
بۆچوونهکان